ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت قه‌ڵه‌و ببن چوار رێگای ئاسان هه‌یه بۆ قه‌ڵه‌و بوون
قه‌ڵه‌وی له ئێستایه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی ناخۆش و رووبه‌ڕووی به‌شیكی زۆری مرۆڤه‌كان بووه‌ته‌وه له سه‌ر گۆی زه‌وی، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خۆمان لاواز بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر و كۆمه‌ڵیك كاری گرنگی ده‌وێ له رووی وه‌رزش و ته‌ندروستیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان لاواز بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وویستی كه‌سیك هه‌بێ بۆ قه‌ڵه‌و بوون ئه‌وا ریگاكان ئاسانن و ده‌تواندرێت زووتر پێی بگات.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ قه‌ڵه‌و ببن زۆر ئاسانه به ته‌نها ئه‌م چوار خاڵه جێ به‌جێ بكه ئه‌وا ده‌توانیت كێشی له‌شت زیاتر بكه‌یت و به ئاره‌زووی خۆت كێشی له‌شتی پێ رێكبخه‌ی.
خالهكانیشن بریتین له:-
1- خواردنی پسكێت و شیر‌و شیرینی وشكی ساده‌و سارده‌مه‌نی و ئایسكرێم، له‌دوای نانخواردن، كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت بۆ زۆربوونی كێش.
2- زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی جه‌سته‌یان كه‌مه‌و لێی رازی نین، خواردنی ژه‌مه‌كان به‌ڕێكوپێكی ناخۆن و به‌زۆری دوو ژه‌م نان ده‌خۆن، له‌كاتێكدا خواردنی نانی به‌یانی بۆ هاوسه‌نگكردنی كێشی جه‌سته، كاریگه‌رییه‌كی ته‌واو گرنگی هه‌یه. هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و كه‌سانه له‌جیاتی دوو یان سێ ژه‌م، ژه‌مێكی تریش بۆ خواردن زیادبكه‌ن و له‌كاتی نانخوردندا رێژه‌یه‌كی گونجاو بخۆن نه‌ك له‌ئه‌ندازه‌ی خۆیان زیاتر. ئه‌وه‌نده كه گه‌ده بتوانێت به‌ئاسانی هه‌رسی بكات و سوودی بۆ جه‌سته هه‌بێت.
3- جوڵه‌و چالاكی وه‌رزشی، به‌گوێره‌ی جه‌ست و توانا ئه‌نجامبدرێت، هه‌م ده‌بێته هۆی گه‌وره‌بوون و گونجاوی ماسولكه‌كان، هه‌م خواست و ئیشتیهای خواردن ده‌كرێته‌وه‌و توانای خواردن زۆر ده‌بێت.
4- خواردنی به‌رهه‌مه شیرمهنییهكان وه‌ك ماست و شیر‌و په‌نیرو قه‌یماغ و دۆ…هتد، بۆ گه‌یشتن به‌ئاستی هاوسه‌نگی و كێشی گونجاو، هاوكارییه‌كی باشی جه‌سته ده‌كات.