ئاشقانی تۆپی پێ…یارییه‌كی ئاگرین له فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بریارە ئەمرۆ لەیاریی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی سوپەری فەرەنسا هەردوو یانەی مۆناكۆ و پاریس سان جێرمان رووبەرووی یەكترببنەوە”.
وا بڕیاره یارییەكە كاتژمێر (10:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (تەنجە) لەوڵاتی مەغریب بەرێوەبچێت له نێوان هه‌ردوو یانه گه‌وره‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا، كه مۆناكۆ و پاریس سان جێرمانن، ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه پاریس سان جێرمان بووە پاڵەوانی جامی فەرەنسا و مۆناكۆش توانی خولی ناوخۆیی وەرزی رابردوو بەرز بكاتەوە ، بۆیە لەچوارچێوەی جامی سوپەر رووبەرووی یەكتردەبنەوە.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” لە پێشوو پاریس (3) جار ئەم نازناوەی بەرزكردۆتەوە و مۆناكۆش 1 جار بووه‌تە پاڵەوان ، ژمارە پێوانەییش لای لیۆنە بە (7) نازناو.