سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه‌ گڵۆپی سه‌وزی بۆ نیمار پیكرد

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكى یانه‌ى به‌رشلۆنه‌ جارێكى تر باس له‌ده‌نگۆى رۆیشتنى نیمار داسێلفا ده‌كات بۆیانه‌ى پاریس سان جێرمانى فه‌ره‌نسى .

سه‌رۆكی یانی به‌رشه‌لۆنه‌یئ یسپانی سه‌باره‌ت به‌ ده‌نگۆی رۆیشتنی نیماری به‌رازیلی بۆ یانه‌ی پاریس بۆ جرێكی تر رایگه‌یاند” ئو ئازاده‌ له‌ رۆیشتنی ئێمه‌ پێمان خۆش نیه‌ یاریزانێكی وه‌كو نیمار به‌رشه‌لۆنه‌ جێ بهێلیت، چونكه‌ ئه‌و یه‌كێكیه‌ له‌ یاریزانه‌ باشه‌كانی جیهان.

جۆسیب ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی تۆتۆ میركاتۆ، رایگه‌یاندوه‌” ئێمه‌ له‌گه‌ڵ رۆیشتنی ینمار نین، به‌ڵام ئه‌و ئازاده‌، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت بۆ نه‌رۆیشتنی ده‌یكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ر حه‌ز بكات بروات ئه‌وا ئاساییه‌،بڕیاری كۆتایش له‌ لای یاریزانه‌كه‌یه‌ خۆیه‌تی نه‌ك ئێمه‌، ئه‌و ئازاده‌ ده‌ڕوات یا ده‌مێنێته‌وه‌.

 

Back to top button