سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ

كه‌مێك پیش ئێستا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نیس ه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد، بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و  و ئەنجامی سەردانى شاندى یەکێتى بۆلای لایەنەکانی هەرێم و ئێران تاوتوێ دەکات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش كۆمه‌ڵیك پرسی گرنگی ناوخۆی و ده‌ره‌كی تاوتوێ ده‌كرێت،گفتوگۆش ده‌كرێت له‌ سه‌ر بڕیاره‌كانی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجامیان  دابوو.

كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵیك پرس یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌ و تاوتوێی كۆمه‌ڵێك پرسی تری گرنگی ناوخۆی هه‌ریم ده‌كات له‌سه‌رووی هه‌موویان پرسی ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشنایری كردووه‌، تا 10/8 په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه‌ سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” دواین کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى لە ١٨ى حوزەیرانى ڕابردوو بەڕێوەچوو.

 

Back to top button