هۆشیار سیوه‌یلی:ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه بڕیاری ده‌درێت له‌سه‌ر لیژنه‌كان
سبه‌ینێ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، له كوردستان كۆده‌بێته‌وه و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان دیاریده‌كات و و هه‌ر حزبێك كاندیدی خۆی بۆ لیژنه تایبه‌ته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات.
(ھۆشیار سیوەیلی) بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاندوه”وا بڕیاره سبەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كۆدەبێتەوە و ئەندامانی ئەو لیژنانە دیار دەكرێن كە لە كۆبوونەوەی پێشتر بڕیاریان لێدراوە، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك به بڕیار و راسپارده‌كانی خۆیدا بچێته‌وه كاری له‌سه‌ر بكات، له زووترین كاتدا.
سیوه‌یلی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” له كۆبونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم، ئەو وڵاتانە دیار دەكرێن كە لیژنەكانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سەردانیان دەكەن، به شێوه‌یه‌كی باش لیژنه‌كان درووستدهكریت و رێكده‌خرێت.
سه‌باره‌ت به نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم، سیوه‌یلی گوتی” ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێشووتر له لیژنه‌كان به‌شدار بوون هه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌بن و به‌شدار ده‌بن له كۆبونه‌وه‌ی سبهنینێی لیژنه‌كه.