په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ: قه‌رزی عێراق گه‌یشتۆته‌ هێڵی سور كاره‌سات به‌رێوه‌یه‌

ئه‌حمه‌د جاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانی عێراق، ده‌لێت هه‌ر تاكێكی عێراقی 60 وه‌ره‌قه‌ قه‌رزاره‌، چونكه‌، عێراق بڕی111 ملیار و 725ملیۆن دۆلار قەرزارە، ده‌لێـ ئه‌مه‌شه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر هاوڵاتیانی كوردستانیش ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق، چه‌ند ساڵێكه‌ مووچه‌ و بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه‌”.

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارای له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ده‌شلێـ” حکوومەتی عێراق پارەیەکی زۆر قەرزدارە و بەو پێیە هەر هاووڵاتییەکی عێراق شەش هەزار دۆلار قەرزدار دەبێت یان قەرزی لەسەرە کە ئەمەش کارەساتە بۆ عێراق لە کاتێک دایە ئەمە هاووڵاتیانی کوردستانیشی لەسەرە کە دەبوو وا نەبوایە،گوتیشی: “کۆمەڵێک قەرزیان هی سەردەمی سەدامە کە قەرزی دەوڵەتانی کەنداو 41 ملیار دۆلارە، 30 ملیاری هی سعوودیە و قەرزەکانی دیکەش هی 17 وڵاتە کە بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکار هاتوون”.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ پارته‌كه‌ی به‌شداری كۆمیته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆمی نه‌كردوو، ده‌شلێـ” ئابووریی عێراق تاسەر ئێسقان لەرزۆکە و کەموکوڕی و کێشەی گەورە لە ھەیکەلی ئابووری وڵاتدا ھەیە و ئێستا لەڕووی قەرزەوە عێراق گەیشتووەتە ھێڵی سوور کە بە ھێڵێکی مەترسیدار دادەنرێت”.

Back to top button