ئەمریکا ئامانجی موشەکەکانمانە

 
سەرۆکی کۆریای باکور ڕایگەیاند لەمەودوا دەستیان دەگاتە هەر شوێنێکی ئەمریکا کە مەبەستیانە بیکەنە ئامانج.
 
کیم جۆن ئون کە گەنجترین سەرۆکە بەردەوام لە هەوڵی پەرەپێدانی بواری تەکنەلۆژی سەربازیە و وڵاتەکەی دوای تاقیکردنەوەی موشەکی کیشوەربڕی هوانگ سونگ ـ۱٤ ئەوەندەی تر بووە مەترسی لەسەر ئەمریکا.
 
وێڕای ئەوەی چاوەڕوان دەکرا کۆریاو ئەمریکا گفتوگۆی دوو لایەنە ئەنجام بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان،بەڵام ئەم لێدوان و تاقیکردنەوە موشەکیە هەوڵەکانی شسکست پێهێنا.
Back to top button