ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم ئاشكرا ده‌بێت
فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو رایگه‌یاند،لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سێ تەوەری سەرەکی باسدەکرێن و هه‌روها گوتیشی” ئەوانیش: “یەکەم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە کوردستان راپۆرتی خۆیان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم دەخاتەڕوو. دووەم: هەیکەلیەتی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم باسدەکرێت، کە پرۆژەکەی ئامادەکراوە. تەوەری سێیەم باس لە هەڵویست و کاردانەوەی نیودەوڵەتی دەکرێ لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە باشووری کوردستان و هەنگاوی داهاتووی ئەنجوومەنەکە بڕیاری لەسەر دەدرێ”.
وابریاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كۆببێته‌وه به‌سه‌رپه‌رشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری دیاری كرا‌و قسه بكرێت، هه‌یكه‌لیه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌ی باڵای ریفراندۆم دیاری بكرێت، كه وابڕیاره ، له 25ی 9ی 2017 ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، فواد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌سه‌ر رای وڵاتان له‌سه‌ر ریفراندۆم گفتوگۆ و هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌كات، هه‌یكه‌لیه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ریفراندۆم دیاری ده‌كرێت كه له‌ئێستادا پرۆژه‌كه ئاماده‌یه”.
دەربارەی شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە 30-7-2017، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان گوتی “کاک کوسرەت رەسول وەکو جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێ لەو کۆبوونەوەیە، بەڵام هەر یەک لە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی و کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەکو شاندی یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبن”.