رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشتوانی سه‌ربه‌خۆی كردووه ئێران سوكایه‌تی پێكردووه
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی باس له هه‌ڵوێسته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات و ده‌لێت جێگیری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك كه مام جه‌لال، هەزار حیسابی بۆ کۆسرەت ڕەسول کردووە و تەنانەت زیاتر لە نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح و سەردەم سەرکردەکانی دیکە حیسابی بۆ کردووە.
رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی له‌نده‌نی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 29ی 7ی 2017 وتارێكی له‌سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگیری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگیری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاو كردۆته‌وه‌و له نووسه‌ری وتاره‌كه، هۆشه‌نگ ئۆسی نووسیویه‌تی باس له‌وه ده‌كات، هه‌ڵوێسته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان حیساب بۆكراوه، ده‌لێـ”. ڕۆڵ و پشتیوانیی ئه‌و بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان گرینگ و كاریگه‌ره”.
رۆژنامه‌كه باس له قوربانی دانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌كات بۆ ئامانجی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ده‌لێت له به‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ریفراندۆم ئێران سوكایه‌تی پێكردووه، ده‌لێـ” بەهۆی پشتیوانیکردنی لە سەربەخۆیی کوردستان و هەڵوێستەکانی بەرامبەر بە حەشدی شەعبی لەلایەک و ناکۆکییەکانی لەگەڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و مەلا بەختیار لەلایەکی دیکە ، کۆسرەت ڕەسول عەلی لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕووبەڕووی سووکایەتی بووەتەوە هه‌روه‌ها نووسه‌ری بابه‌ته‌كه ده‌شنووسێـ” کە زۆرجار تاڵەبانی باسی لەوە کردووە کە دەوڵەتی کوردستان خەونە، بەڵام ئەو سەرکردەیە ئێستاش دەڵێت دەبێ ئەو خەونە بەدی بێت. هاوکات ئاماژەی بە وتەیەکی کۆسرەت ڕەسول بۆ ڕۆژنامەی (کوریری دیلا سیرا)ی ئیتاڵی داوە کە گوتوویەتی: پێویستە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ دووبارە دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەبێت، تاوەکوو گەلان بە تایبەتیش گەلی کوردستان بە ئازادی و سەربەخۆیی بژین، ناتواندرێت کوردستان بە شێوەی ئێستا کە بۆ چوار بەش دابەش کراوە، بمێنێتەوە. سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان بۆ من نەک خەونە، بەڵکوو ڕاستییە”.
رۆژنامه‌كه باس له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات و دهنووسێـ” کۆبوونەوەیەکی ئەم دواییەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆسرەت ڕەسول عەلی بەهۆی تووڕەبوونی، هۆشداری بە سەرجەم ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە داوە و گوتوویەتی: هەر کەسێک لە ڕیفراندۆم بە نەخێر دەنگ بدات، دەستگیری دەکەم و زیندانی دەکەم، هه‌روه‌ها”ۆئەوەش ئاشکرا کراوە کە سەرکردەکانی باڵەکەی دیکەی یەکێتی ڕەخنەیان لەبارەی پشتیوانیکردنی کۆسرەت ڕەسول عەلی بۆ بارزانی لە پرسی ڕیفراندۆم گرتووە و لە بەرامبەردا کۆسرەت ڕەسول عەلی گوتوویەتی: “پاڵپشتی لە هەر کەسێک دەکەم کە پشتیوانی لە پڕۆژەی دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان بکات، تەنانەت ئەگەر ئەوکەسە بەهرامی شێمەی هاروون، سەرۆکی عەشیرەتی هاروون بێت”.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به هه‌ڵوێستی ناوبراو ده‌دات و دهنووسێـ” کۆسرەت ڕەسول بەردەوام جەخت لە پێویستیی یەکڕیزیی کورد دەکاتەوە و پێیوایە کە ئەو یەکڕیزییە تاکە گەرەنتیی سەرکەوتنە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکاندا، بە تایبەتش لە پرسی سەربەخۆیی کوردستان.