ڤیدیۆ: به‌سه‌دان چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاودێری ریفراندۆم دێنه‌ كوردستان

بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، وابڕیاره‌ به‌سه‌دان چاودێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاودێری كردنی پرۆسه‌كه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نو ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆدی ئه‌مریكیش ده‌لێت دوای ئاماده‌كارییه‌كان له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داھاتوودا بە سەدان چاودێری نێودەوڵەتی بە مەبەستی چاودێریکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دێنە ھەرێمی کوردستان”.

ستیڤن میشێل ئه‌ندامی رێكخراوی سی ئۆ دی ئه‌مریكی له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان 24ی رایگه‌یاند، رێککەوتنی لێک تێگەیشتنمان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان ھەیە و بەشێویەکی شەفاف چاودێری پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەین”.

بابه‌تی چاودێری رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دونیای ده‌ره‌وه‌ی  شه‌فافیه‌تی پرۆسه‌كه‌ بسه‌ڵمێنرێت، په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته‌، برایان مێفۆرد، سەرۆکی رێکخراوی سی ئۆ دی ئەمریکی بۆ چاودێری ھەڵبژاردنەکان بۆ هه‌مان كه‌ناڵی ئاشكرا كردووه‌، بە مەبەستی چاودێریکردنی ریفراندۆم و ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێمی کوردستانین و ئاماژەی بۆ ئەوەدا لە ماوەی رابردوودا چاودێری 21 ھەڵبژاردنیان لە چەندین وڵاتی جیاجیا کردووە و وەک چاودێر بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی ھاوتوونەتە کوردستان”.

Back to top button