هێرشەكەی داعش لە میحوەری زەرگە تێكشكێنرا

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمرۆ شەممە تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری زەرگە لە نزیك خورماتوو، پێشمەرگە بە توندی هێرشەكەی تێكشكاند.

عەقید سەفەر ئەحمەد فەرماندەی پێشمەرگە لە لیوای 11 راگەیاند كە داعش لە رێگەی چەند چەكدارێكەوە هێرشی كردووەتە سەر هێزەكانی لە میحوەری زەرگە و لە ئەنجامدا هێرشەكە تێكشكێنراوە.

عەقید سەفەر گوتیشی لە ئەنجامی تێكشكانی هێرشەكە، لاشەی 9 تیرۆریستی داعش كەوتووەتە دەست پێشمەرگە و ژمارەیەكی دیكەشیان بە برینداری هەڵاتوون.

Back to top button