شەش حزبی باكوری كوردستان: پشتگیری ڕیفراندۆم دەكەین

 

دوای ئەوەی لە هەرێمی كوردستان بڕیاری سازدانی ریفراندۆم بۆسەربەخۆی باشوری كوردستان درا, شەش پارتی باكووری كوردستان پشتگیریی خۆیان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ڕاگەیاند

مستەفا ئۆزچەلیك، سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان لە باكووری كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكیدا ئاشكرایكرد ، شەش پارت و حزبە سیاسییەی باكووری كوردستان و چەندین كەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیری سەربەخۆ كەمپینێكیان بۆ بەڵێ بۆ ڕیفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەو شەش حزبە پێكهاتووە لە “بزووتنەوەی ئازادی، پارتی ئازادیی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان – باكوور، پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا، پارتی سۆسیالیسی كوردستان، پارتی ئازادیی سۆسیالیزم”

مستەفا ئۆزچەلیك ڕاشیگەیاندووە سەردانی پارتەكانی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە)ی دەسەڵاتداری توركیا، پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)، هوداپار و هاكپار دەكەن و بۆ ئەوەی پشتگیریی ریراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بكەن.

Back to top button