عەبدوڵڵا مەلا نوری: لەبەر ئەم هۆكارە شاسوارعەبدولواحید پڕوپاگەندە بۆ درووستبوونی قاتوقڕی دەكات

شاسوارعەبدولواحید بازرگانی بەرگومانی سلێمانی لە ئێستادا, دەیەوێت مەبەستە بازرگانیەكانی لە پرسی سازدانی ریفراندۆم وەدی بهێنێت و بۆئەم مەبەستە لە رێگای دەزگا میدیایەكەی خۆیی پڕوپاگەندەی گران بوونی نرخی كەڵ و پەلی خۆراكی بلاوكردۆتەوە لە كاتێكدا ئەم بازرگانە بڕێكی زۆر كەڵ و پەلی خواردەمەنی قۆرغكردووە, دەیەوێت بە گرانتری بفرۆشێت, ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان عەبدوڵڵا مەلا نوری هۆكاری پڕوپاگەندەكانی شاسوار عەبدولواحیدی بۆ گرانبوونی بازار ئاشكرا كرد.

لە پۆستێكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، عەبدوڵڵا مەلا نوری نووسیویەتی: “هاوڕێیەكی نزیك لە شاسوار عبدالواحید سوێندی خوارد كە پێش مانگێك بە قەبارەی (چل ملیون دۆلار) ئازوقەی هێناوەتە كوردستان، لە رێگای ئەو پەیجانەش كە كڕیویەتی رێكلام بۆ قات و قڕی دەكات تاكوو لەو رێگایەوە دوو دیناری دەستبكەوێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو ئەوەشی نووسیوە: “ئەم دزیە ئاشكرایە هیچی كەمتر نیە لە دزییەكانی پارتی و یەكێتی كە لە میللەتی دەكەن، بەداخەوە ئەو پیاوە سوود لە ساویلكەیی خەڵك دەبینێت ئەگەر نا هەموو كوردێكی تێگەیشتوو دەزانێت لە رووی ئابووریەوە(ئێران و توركیا) پێویستیان بە ئێمەیە زیاتر تاكوو كاڵاكانیان ساغ بكەنەوە”.

ناوبراو ئەوەشی وتووە: “دەبێت ئەوەندە وریا بن كە بازرگانەكان.. زەفەرتان پێ نەبەن و تەماح نەكەنە ئەو گیرفانە خاڵیەتان كە بەدوو مانگ جارێك.. نیوە مووچەیەكی تێ دەچێت”.

 

Back to top button