ماڵپه‌ڕێكی عێراقی هه‌وڵێكی گۆڕان بۆ درووستكردنی هێزێكی چه‌كدار ئاشكرا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی باڵاده‌ست، ئه‌مرۆ شه‌ممه 29/7/2017 به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “الغد برس“ـی راگه‌یاندووه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستیكردووه به درووستكردنی هێزێكی چه‌كدار بۆ پاراستنی باره‌گاكان و مه‌كۆ و میدیاكانی له پارێزگای سلێمانی و ئه‌و هێزه‌ش له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پاڵپشتی لۆجیستی ده‌كرێت”.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه بێ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات نووسیوویه‌تی “گۆڕان به شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌ستی به چه‌كداركردنی چه‌ندین كه‌س كردووه‌و پاشان وابه‌سته‌ی ئه‌و هێزه چه‌كداره‌یان ده‌كات و ناوی لێناون “پاسه‌وانی باره‌گاكان”، به‌ڵام مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه پاسه‌وانی باره‌گاكانی نییه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت هێزێكی چه‌كداری (800 كه‌سی) له سلێمانی درووست بكه‌ن”.
سه‌رچاوه‌كه به پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی گوتووه “ئه‌و هێزه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی لۆجیستی ده‌كرێت و به ئاگاداریی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان درووست ده‌كرێت، هه‌ر چه‌نده یه‌كێتی ترسی له درووستكردنی ئه‌و هێزه بۆ درووست بووه‌و ده‌ترسن به‌و هۆیه‌وه ره‌وشه‌كه گرژی زیاتری تیبكه‌وێت”.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه “له قۆناغی یه‌كه‌مدا هێزه‌كه 800 كه‌س ده‌بن و ئافره‌تیشیان تێدایه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتییه‌كانی ئێران بۆیان، ژماره‌كه زیاتر ده‌كه‌ن. به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئاگاداریی ده‌رباره‌ی باره‌گا و كه‌ره‌سته و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كانی مه‌شق و راهینانی ئه‌و هێزه‌ی گۆڕان بێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریانه‌ی ماڵپه‌ره عیراقییه‌كه له كاتیكدایه، تا ئیستا هیچ به‌رپرسێكی گۆڕان و یه‌كێتی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زانیاری له‌و شیوه‌یه‌یان رانه‌گه‌یاندووه.