ئێران سوپای هیلالی شیعی راگەیاند
خواكوڕك
محەمەد عەلی فەلەکی، سەرکردەی سەربازی لە سوپای پاسدارانی ئێران لەدیمانەیەكدا لەگەڵ میدیایەکی وڵاتەکەی دەلێت ئێران سوپایەكی شیعی لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی پێك دەهێنێت و قاسم سولێمانی سەرپەرشتی ئەو سوپایە دەكات، بڵاوەی پێدەكات لەناو وڵاتانی عەرەبی دا.
کۆماری ئیسلامی ئێران ،هێزیکی چەکداری شیعە دروستدەکات بەناوی سوپای ئازادیی شیعە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو هێزە لە وڵاتانی وەکو: عێراق، سووریا، یەمەن بڵاودەکرێنەوە پارێزگاری لە بەرژەوەندیەكانی ئێران لەناوچەكە دەكات.
محەمەد عەلی فەلەکی ئەوەشی راگەیاندووە، ئەو هێزە راستەوخۆ لەلایەن قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس، سەرپەرشتی دەکرێت و هەر خۆیشی یەکێکە لە دروستکەرانی ئەو هێزە چەکدارە شیعەیە”.
بەپێی میدیا جیهانییەکان ئەو هێزە سەرەتا چەکدارانی شیعە مەزهەبی ئەفغانی وەردەگرێت و لە چوارچێوەی بەتالیۆنێکدا لەسەر سنووری نێوان سووریا و ئیسرائیل جێگیردەکرێن، بەڵام بەگوتەی محەمەد عەلی فەلەکی، سەرکردە لە سوپای پاسدارانی ئێران، مەبەست لە پێکهێنانی ئەو هێزە تازەیە، کۆکردنەوە و یەکخستنی شیعەی تەواوی جیهانە لە ژێر یەک چەتر و سەرکردایەتیدا.
لە بارەی رۆڵ و کاریگەری ئەو هێزەش، فەلەکی دەڵێ، سەرەتا ئەو هێزە دەنێردرێتە سووریا، دواتر بەپێی پێویست، لە شوێنی دیکەش بڵاوەیان پێدەکرێت، دەشڵێ ” مووچەی هەر چەکدارێک لەو هێزە، مانگانە 100 دۆلاری ئەمریکی دەبێت”.
بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئەم هێزە پێكهاتەی پرۆژەی ئێرانە كە ناوی لێناوەی هیلالی شیعی لەناوچەكە دا.