ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری گرنگ بڕیاری لێوه‌ده‌درێت

ئه‌نجوومه‌نى باڵای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پیرمام كۆده‌بنه‌وه‌ باس له‌ كۆمه‌ڵیك ته‌وه‌ر ده‌كه‌ن و نوینه‌ری لایه‌نه‌كانیش دیاری ده‌كه‌ن بۆ لیژنه‌كان.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 2017/7/30 ئەنجەمونی باڵای ڕیفراندۆم بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە سەرپەرەشتیی (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ش تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی كوردی بۆ ئه‌وروپا به‌ سه‌رپه‌رشتی بارزانی و شاندی لایه‌ن و پێكهاته‌كان، هه‌روه‌ها باس له‌ سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی ده‌كریت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له‌ لیژنه‌كان ده‌كریت و نوێنه‌ری لایه‌نه‌س یاسیه‌كان بۆ لیژنه‌كان دیاریده‌كرێت.

ئه‌وه‌ی زانراویشه‌” له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان نوێنه‌ری گشت لایه‌ن و پێكهاته‌ سیاسی و ئاینیه‌كان به‌شدار ده‌بن جگه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، كه‌ تا ئێستا ئاماده‌ نین به‌شدار بن له‌م پرسه‌ نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییه‌دا.

Back to top button