بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی:حكومه‌ت ده‌بێت بوێرانه سزای ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بدات كه هه‌وڵی پشێوی ده‌ده‌ن و له‌مپه‌ر له پێش ریفراندۆم درووستده‌كه‌ن
گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان سه‌باره‌ت به‌پرسی ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت” بڕیار و پرسی ریفراندۆم، بڕیارێكی چاره‌نووسسازه و مێژوویه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به بڕیارێكی بوێرانه ئه‌وكه‌سانه سزابدات كه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی پشێوی و نائارمی ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت پڕۆسه‌كه په‌كبخه‌ن.
(عه‌بدوڵا وه‌رتێ) گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان، رایگه‌یاندوه ” بڕیاری ریفراندۆم، بڕیارێكی مێژووی و چاره‌نووسسازه، ئه‌م بڕیاره داهاتوی خه‌ڵكی كوردستان دیاری ده‌كات و پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین، نه‌ك بهێڵێن هه‌ندێك هیز و لایه‌نی ده‌ره‌كی و ناوخۆی هه‌وڵی شكستپێهێنانی بده‌ن، چونكه ئه‌م پڕۆسه پرۆسه‌یه‌كی نیشتیمانیه و حه‌ق وایه هه‌موومان هاوكار بین بۆ سه‌رخستنی و نه‌هێلین هیچ لایه‌ك هه‌وڵی سه‌رنه‌خستنی بدات.
سه‌باره‌ت به‌و كه سانهی كه ئێستا باس له گرانی دۆخی بازار ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیان تراسندوه و باس له گرانبوونی شت و مه‌ك و كه‌ل و په‌ل ده‌كه‌ن و بوونه‌ته هۆكاری كێشه درووست كرد، ئه‌وا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم به بڕیارێكی بوێرانه ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه سزا بدات و سل له هیچ كه‌سێك نه‌كه‌نه‌وه له‌و بابه‌ته، چونكه ئه‌و كه‌سانه بوونه به‌هۆكاری تێكدانی بارودۆخی كۆمه‌ڵایتی و ئابوری خه‌ڵكی كوردستان.