خۆخ بخۆ بۆ ئهوهی گهرمات بیر بچێتهوه
خۆخ یهكێكه لهو میوانهی كه سودێكی زۆری بۆ لهشی مرۆڤ ههیه و رێژێهكی زۆر ئاوی تێدایه، كه زۆر گرنگه بخورێت له كاتی گهرما و وهرزی هاوینان.
خۆخPrunes بە رێژەی 80.60% ی ئاوی تێدایە، شەكر بە رێژەی17.60%، هەروەها نیشاستەی تێدایە . خۆخ كانزای گرنگی تێدایە بە رێژەی جیاواز، بۆ نموونە: فۆسفور18%، پۆتاسیۆم 25%، كالسیۆم 14%، ئاسن 0.4%، جگە لە ریشاڵ و ڤیتامین A و C و مادەی پێكتین كە سوودی زۆری هەیە بۆ كۆئەندامی هەرس. خۆخ میوەكی زۆر باشە بۆ كۆنترۆڵكردنی جوولەی ریخۆڵە و چارەسەركردنی قەبزی. خواردنی خۆخ لە وەرزی هاویندا، پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت بەتایبەتی لەو كەسانەی كە لە شوێنی گەرمدا كاردەكەن یان رێژەیەكی زۆری تیشكی خۆریان بەردەكەوێت، هەروەها هەستی تێنوویەتی دەشكێنێت.
زۆرجاریش خواردنی خۆخ یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی سەرسووڕان و هێڵنج هاتن كە لەوانەیە رشانەوەی لەدوابێت. لە چەندین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە خواردنی خۆخ سوودبەخشە بۆ تووشبووان بە شەقەسەر. ئەوانەی كە بەردی بچووك و قومیان هەیە لە كۆئەندامی میزەڕۆدا ئامۆژگاری دەكرێن كە رۆژانە خۆخ بخۆن چونكە كرداری دروستبوونی میز تاودەدات و نایەڵی كە قوم بارستایی چڕ وەربگرێت و ببێتە بەرد. زۆر جاریش ئامۆژگاری لاوازەكان (لە رووی كێشی لەشەوە) دەكرێت بە خواردنی خۆخ، لەبەر ئەوەی كە خواردنی خۆخ ئارەزووی خواردن پتر دەكات و یارمەتی فرمانی گەدەش دەدات.