ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی قۆڵۆنیان هه‌یه‌ نابێ بنێشت بخۆن

گرژبوونی قۆڵۆن نەخۆشییەكی درێژخایەنە، تا ئێستا هۆكاری راستەقینەی تووشبوون بەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە، چارەسەرێكی یەكجارەكیشی نییە بەڵكو تەنها بە ریجێمێكی خۆراك و دەرمان و گۆڕینی ستایلی ژیان تا رادەیەك كۆنترۆل دەكرێت.

نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن بریتین لە سكچوون كە هەندێك جار لەخۆیەوە دەبێتە قەبزی، ئاوسان و كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا. لە لیستی پارێزی خۆراك بۆ كۆنترۆڵكردنی نیشانەكانی قۆڵۆنی گرژ گەلێك خواردن و خواردنەوە ناویان هاتووە وەكو: نوشابە گازدارەكان (خواردنەوە كاربۆنكراوەكان)، قاوە و كاكاو و شوكولاتە، چەوری و خۆراكی خێرا Fast Food، شیر، خۆاكی تیژ، بیبەری تیژ و كاری، خۆراكی سووركراوە لە رۆن یان زەیت. هەروەها، مادە شیرینكارە دەستكردەكان Sweeteners كە چەندین جار لە شەكری ئاسایی شیرینترن وەكو سۆربیتۆل، سەككارین، ئەسپارتێم، دەخرێنە ناو خۆراكە دەستكردەكان بۆ شیرینكردنی چێژ، هەر وەكو ئەو دەنكە وردانەی سەككارین كە نەخۆشانی شەكرە دەیخەنە ناو چای، سۆربیتۆل یەكێكە لەمانە كە دەخرێتە ناو بنێشت Chewing Gum، كە نەخۆشانی گرژبوونی قۆڵۆن بەكاری دێنن نیشانەكانیان سەختتر دەبن و تووشی نارحەتییەكی زۆر دەبن، بۆیە بنێشت دەكەوێتە ناو لیستی ئەو خواردنانەی كە نیشانەكانی گرژبوونی قۆڵۆن زیاد دەكەن.

Back to top button