ئه‌مڕۆ رۆژی دۆستایه‌تیه له جیهان
هه‌موو ساڵێك له 30 تهمووز رۆژی جیهانی دۆستایهتیهو له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و هه‌موو ساڵیك ئه‌و یاده به‌رزراده‌گیرێت.
ڕۆژی جیهانيی دۆستایه‌تی، ڕۆژێكی جیهانییه، له رۆژی ٣٠/7ی هه‌موو ساڵێك یاد ده‌كرێته‌وه بۆ د‌رك كردن به گرنگيی و پێگه‌ى گه‌وره‌ی دۆستایه‌تی وه‌ك هه‌ستێكی به‌رز و به‌هادار له ژیانی مرۆڤاكاندا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا،ئه‌م رۆژه كه به رۆژی دۆستایه‌تی ناسراوه له ساڵی ٢٠١١، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتيی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر دراوه ئه‌م رۆژه تایبه‌ت كراوه به رۆژی دۆستایه‌تی كه لای زۆرێك رۆژێكی پیرۆزه و پێویسته رێزی بگریێت له دۆستایه‌تی له هه‌موو ئاسته‌كان، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه دۆستایه‌تی له نێوان گه‌لان و وڵاتان و كه‌لتووره جیاوازه‌كان و تاكه‌كاندا ده‌كرێ ببێته فاكته‌رێكی ئیلهام به‌خش بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌پێناو بهرقهراركردنى ئاشتی ده‌درێن، هه‌روه‌ها ده‌بێته هه‌لێك بۆ ڕۆنانى (بنيادنانى) پردی نێوان كۆمه‌ڵگه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر وێنایه‌كی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵه له‌سه‌ر گه‌لان و پارێزگاریكردن له په‌یوه‌ندییه مرۆییه‌كان و ڕێز گرتن له فره كه‌لتووری.