چوار لقی كۆمسیۆن بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره هه‌رێم ده‌كرێته‌وه
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسیه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان چوار لقی خۆی له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، له چوار پارێزگا، دیاڵه و سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا و كه‌ركووك، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمسیۆنیش ده‌لێـ”ئاماده‌كاریه‌كان ته‌واو بوونه له‌ئێستادا هه‌نگاو ده‌نێن بۆ جێبه‌جێ كردنی”.
كاروان جه‌لال، به‌رێوه‌به‌ری گشتی له كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: “ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆ دەبێتەوە و بڕیار لەبارەی كردنەوەی چوار ئۆفیسی كۆمیسیۆن لە شاری كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالە بدات و ده‌لێـ” به‌پێی بریاری كۆمسیۆن، له چوار پارێزگادا چوار لقی كۆمسیۆنی ده‌بێته‌وه، ئاماده كاری ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له 25ی 9ی 2017″.
هه‌روه‌ها كاروان جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی ئەوەشی خستە ڕوو: “کارمەند بەپێی پێویستی و ڕاپەڕاندنی کارەکان دادەنرێن و دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ ئۆفیسەکان دەست بەکار دەبن بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ ڕیفراندۆم کە بڕیارە لە25ـی 9 ـی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.