هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د تووشی هه‌مان نه‌خۆشی نه‌وشێروان مسته‌فا بووه
پاش ئه‌وه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نه‌بوو، میدیایه‌كی نزیك له‌باڵه جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتی كه له‌لایان كه‌مال رووف به‌رێوه ده‌بردرێت، هه‌واڵی نه‌خۆشی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی بڵاو كرده‌وه، رایگه‌یاند” بەشدارینەکردنی “هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ” لەکۆبونەوەی دوێنێی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی له‌به‌رهۆکاری ناجێگیری باری ته‌ندروستی نه‌یتوانییوه به‌شداری بكات، له‌به‌رامبه‌ردا، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌شێوه‌یه‌كی تووند و توره‌بوون وه‌ڵامی ئه‌م میدیایه‌ی سه‌ر به باڵه جیاوازه‌كانی ناو یه‌كێتی دایه‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند هه‌واڵی نه‌خۆش كه‌وتنی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌سترۆیشتووی ناو یه‌كێتی، راسته و توورهبوونهكهی شاناز خان‌یش زیاتر هه‌واڵه‌كه‌ی ئاشكرا كرد، ده‌لێت به‌ڵێ خاتوو هێرۆ تووشی نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار بووه، هاوشێوه‌ی رێكخه‌ری پێشووی گۆڕان نه‌وشێروان مسته‌فا”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك گوتیشی نه‌خۆشی سیه‌كانی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له‌رووی جه‌سته‌یه‌وه، زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خاتوو هێرۆ هاوشێوه‌ی كاك نه‌وشێروان دروست كردووه، له‌ئێستادا توانا خۆگرتنی له خاتوو هێرۆ بڕیوه، بۆیه زه‌حمه‌ته، خاتوو هێرۆ بتوانێت، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بكات، چونكه نه‌خۆشیه‌كه‌ی مه‌ترسیداره، كه سه‌رتا ئه‌و نه‌خۆشیه له‌جه‌سته‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه، هاوشێوه‌ی كاك نه‌وشێروان لاواز و بێ توانایی كردووه”.
پێشتر شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خوشكی هێرۆخان، له روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌مارگیرانه و تووند دا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ی میدیایی سه‌ر به باڵه جیاوازه‌كانی ناو گۆڕان، رایگه‌یاندبوو” .باری تەندرۆستیشی شوكور زۆر باشە و ناساغیش نیە تاوەكو چارەسەر وەربگرێت.. سێهەم.. كاتی ئەوە هاتووە كە چیتر بڕوا بە زانیاری ئەو ( سەرچاوە ئاگادار‌و نزیكە ) نەكەن. دەكرا هەواڵەكەتان پشت‌راست بكردایێتەوە پێش ئەوەی كە بڵاوی بكەنەوە، باشتر وایە لەمەولا هەواڵەكانتان لە (ژێر پردەكە) بەدەست بهێنن، هەر هیچ نەبێت تووشی ئێحراجی و هەڵە نابن”.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك رایگه‌یاند كه هێرۆ خان به‌دڵنیایه‌وه، له‌سلێمانی نیه و ئێستا له به‌ریتانیایه، چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، دۆخی ته‌ندروستیشی ناجێگیره”.