بریاری دابه‌شكردنی زه‌وی له‌لایان عه‌بادیه‌وه، پێشمه‌رگه ناگرێته‌وه
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌منداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی بریاری عه‌بادی بۆ دابه‌ش كردنی زه‌ویی به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ری داعش، ده‌لێـ” بریاره‌كه خانه‌واده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناگرێته‌وه، گوتیشی، بڕیاره‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پێدانی زه‌وی بە خانەوادەی شەهیدان و کەم ئەندامانی شەڕی داعش تەنیا لە سنووری حوکمڕانی بەغدا جێبەجێ دەکرێت، ساڵی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری دا پارچه‌یه‌ك زه‌وی بدرێته هه‌موو خانەوادەیەکی شه‌هید، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاگاداركرده‌وه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان زه‌وی تەرخان بکات”.
سەبارەت بە خانەوادەی ئەو شەهیدانەی کەوتوونەتە سنووری ماددەی 140 جەبار یاوەر گوتی: ” دەکرێت بڕیارەکە ئەو سنوورە بگرێتەوە، چونکە تاوەکو ئێستاش لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە بەغدان”.
رۆژی شەممە 29-7-2017، حەیدەر عەبادی فەرمانی پێدانی زەوی نیشتەجێبوونی بە خانەوادەی شەهیدان و کەمئەندامانی پێشمەرگە، سوپای عێراق، هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە شەڕی داعشدا دەرکرد.
عەبادی هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، شارەوانی، ئەمیندارییەتی بەغدا و حکومەتە خۆجێیەکانی راسپارد بۆ هەر یەکێکیان لە سنووری شارەوانییەکاندا پارچە زەوییەک بە رووبەری 200 مەتر چوارگۆشە تەرخان بکەن.
لە شەڕی سێ ساڵەی داعشدا هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر لە هەزار و 700 شەهید و زیاتر لە 10 هەزار برینداری داوە، بەشێک لە بریندارەکانیش بەهۆی قورسی برینەکانیان کەمئەندام بوون.