شێخ جه‌عفه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی رێگری كردن له سوپای عێراق ده‌كات بۆ موسڵ
خواكوڕك
له‌سه‌ر دواین لێدوانی حیدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی به‌شداری كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گرتنه‌وه‌ی موسڵ، شێخ جه‌عفه‌ر به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای پێشمه‌رگه ده‌ڵێت هیچ رێگه‌یه‌ك ناهێڵینه‌وه بۆ گه‌یشتنی سوپای عێراق به موسڵ.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی یه‌كه‌ی حه‌فتای هێزی پێشمه‌رگه، لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ رووداو دەڵێت: له ئێستادا به شێكی زۆری هێله‌گشتیه‌كانی گه‌یشتن به‌ناو موسڵ له ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق رێگری بكات له به‌شداری كردنی پێشمه‌رگه له گرتنه‌وه‌ی موسڵ، ئه‌وا ئێمه‌ش رێگه‌ناده‌یت سوپای عێراق ئه‌م رێگه سه‌ره‌كیانه‌ی ده‌ست پێشمه‌رگه به‌كاربهێنێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان به رێژه‌ی سه‌دا هه‌شتای ئه‌و رێگه سه‌ره‌كیانه‌ی كه رۆڵی ستراتیژیان هه‌یه له گرتنه‌وه‌ی موسڵ، پێشووتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ئازاكراون و ئێستاش كۆنترۆڵی ئه رێگانه به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌ن.