قەتەر:داخستنی کەناڵی جەزیرە خەونە

 
بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی حکومەتی قەتەر،لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە داوای وڵاتانی گەمارۆدەری قەتەر تایبەت بە داخستنی کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند وڵاتەکە هەرگیز کەناڵی جەزیرە داناخات و ئەو داوایانایەش ڕەد دەکاتەوە.
 
سەیف بن ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی دژایەتی ئیرهابی کردووە زیاتر لەو وڵاتانەی کە قەتەریان بە تۆمەتی هاوکاری تیرۆر تاوانبار کردووە.
 
تایبەت بە ڕۆڵی ئەمریکا لەو پرسە،سەیف وتی سەرەتا ئەمریکا وەک ئەو دەوڵەتانە بیری دەکردەوە بەڵام دواتر ڕونکردنەوەمان پێدان و لە دۆخەکە تێگەیشتن و ئێستا بە ئەرێنی مامەڵە دەکەن.
Back to top button