بەرەی نوسرەو حزبوڵا ڕێکەوتن
دوای شەڕو پێکدادانی میلیشیا شیعیەکانی حزبوڵاو تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە ناوچەی عرساڵی سنوری لە نێوان سوریاو لوبنان،دواجار هەردولا ڕێکەوتن.
بەپێی ڕێکەوتنەکە سەرەتا تەرمی چەکدارە کوژراوەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن و دواتر دیلەکانی حزبوڵا لەبەرامبەر دابین کردنی ڕێگایەک بۆ کشانەوەی چەکدارانی نوسرە ئازاد دەکرێن.
پێشتر حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاندبوو تەواوی ناوچەکەیان کۆنتڕۆڵ کردووەو هیچ دیلێکیشیان نەکەوتۆتە دەست بەرەی نوسرە.