په‌كه‌كه له شنگال سه‌رباری زه‌ختی به‌غدا به‌ڵام پشگیری له ریفراندۆم ده‌كه‌ین
هه‌ڤاڵ مه‌زڵووم، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگالی سه‌ر به‌په‌كه‌كه، له شنگال له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، رایگه‌یاند” بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، پاڵپشتی شنگالییەکان و کوردانی ئێزدی دەکەین”.
له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو، هه‌ڤاڵ مه‌زڵووم، له‌باره‌ی ریفراندۆم له شنگال ده‌شلێـ” سەرەڕای هەوڵەکانی چەند لایەنێکی عێراقی بۆ رازیکردنمان بەوەی دژایەتی ریفراندۆمی باشووری کوردستان بکەین، بەڵام ئێمە بەهیچ شێوەیەک رازی نەبووین، بەڵکو پاڵپشتی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم و پاڵپشتی شنگالییەکان و کوردانی ئێزدی دەکەن.
شایانی باسه یه‌كێنه‌ی پاراستنی شنگال یه‌به‌شه كه باڵێکی دیکەی پەکەکەیە و لەدوای کۆنترۆڵکردنی قەزای شنگال و دەوروبەری بۆ کوردانی ئێزدی دامەزرێندرا. سەرەتا وەک هێزێکی هاوئاهەنگ لەگەڵ حکومەتی عێراق خۆی راگەیاند، بەڵام دواتر لەگەڵ حەشدی شەعبیدا نێوانی تێکچوو و ئێستا خۆی بە هێزێکی کوردستانی دەزانێت”.