پەرلەمانى عێراق مووچەی خانەنشینی بۆ حەشدی شەعبی دەبڕێتەوە
لەگەڵ ئەوەی حەشدی شەعبی بە بڕیارێكی مەزهەبی دروست بوو, بۆ رووبەرووبونەوەی داعش و چەند جارێكیش گوتراوە دوای كۆتاهاتنی داعش ئەم سوپایە هەڵدەوەشێتەوە, بەڵام لە پەرلەمان بە یاسایی ناسێندرا, هەروها ئێستاش بڕیارە یاسای خانەنشینی بۆ دەربچێت.
ئەحمەد ئەسەدی , گوتەبێژی فەرمی حەشدی شەعبی، ڕای دەگەیەنێت، یاسای خانەنشینی و خزمەتی تایبەت بە (حەشدی شەعبی) بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەرزكراوەتەوە و چاوەڕی دەكرێت بۆ دەنگدان و بەیاساكردنی، ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت.
گوتەبێژی حەشدی شەعبی، ڕاشیگەیاند: “گفتوگۆمان لەبارەی یاسای خانەنشینكردن و خزمەتكردنمان كرد و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان كرد”.
ئاماژەی بەوەشدا، كە چاوەڕێن لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت بۆ ئەوەی دوای ئەو یاسایە كەس نەتوانێت حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە، گوتیشی: “حەشدی شەعبی ئێستا بەپێی یاسا دەزگایەكی ئەمنییە و بە یاسا نەبێت كەس ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە”.
گوتەبێژەكە، ئاشكراشی كرد، ئەوەی بە فەرمی ناوی لە حەشدی شەعبیدا تۆمار كراوە، ناتوانێت خۆی بۆ هەڵبژاردنەكان كاندید بكات، هەركەسێكیش بیەوێت خۆی كاندید بكات، دەبێت دەست لەكاركێشانەوە پێشكەش بكات، گوتیشی: “مافی كەس نییە حەشدی شەعبی وەك پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەكار بهێنێت”.