فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا چەند گۆڕان كاریەك دەكات
دوای ئەوەی كە سەرێكۆكێكی نوێ بۆ فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا هەلبژێردرا, ئەمڕۆش دەستەیەكی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی هەڵبژارد و گوتەبێژی نوێی فراكسیۆنەكەش دەڵێت، ئەو گۆڕانكارییانە دوابەدوای ئەوە دێت كە سەرۆكی نوێ بۆ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دیاری كرا.
ئەمڕۆ یەكشەم 30ی تەمووز، رێناس جانۆ كە لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكان بووە بە گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی گۆڕانكاریەكان شاخەوان دەلۆ وەك جێگری سەرۆكی فراكسیۆن و د.بێریڤان خەیلانی وەك پێوەندییەكانی فراكسیۆن و نەدا مێرگەسۆری وەك بریاردەری فراكسیۆن هەڵبژێردان.
زیاتر گوتی، ئەو گۆڕانكارییانە دوابەدوای ئەوە دێت كە سەرۆكی نوێ بۆ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دیاری كرا و مەبەستمانە بۆ قۆناغی داهاتوو باشتر كارەكانمان بەرەپێش ببەین.
ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر خەسرۆ گۆران وەك سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی لەكار كێشایەوە و عەرەفات كەرەم وەك سەرۆكی فراكسیۆن دیاری كرا.