ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بۆ چاودێری پرۆسەی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانن

 

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازادنی ریفراندۆم لە ئێستادا رێكخراوە نێودەولًەتیەكان بۆ چاودێری كردنی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ریفراندۆم, هاتونەتە كوردستان و نوسراوی لەیەك تێگەیشتنیان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵا واژۆكرد.
سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ئێستەدا كۆمەڵێك لە ڕێكخراوی نێودەوڵەتی هاتوونەتە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی چاودێریكردنی پرۆسەی ڕیفراندۆم.

ئەمڕۆ یەكشەم 30ـی تەمووز، هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، فەرمانبەری كاتی بۆ پرۆسەی بەڕێوەچوونی پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دادەمەزرێنین.

سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی ریفراندۆم نزیك بووەتەوە لە تەواوبوونە و لە ماوەیەكی كورتدا ئامادەكارییەكان تەواو دەبن، هەروەها كۆمەڵێك رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ چاودێری پرۆسەی ریفراندۆم هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

7/6 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، رۆژی 25ی ئەیلوول داهاتوویان وەك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ “مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق” دیاری كرد.

Back to top button