لە سلێمانی كەمپینی گەڕۆك بۆ پاڵپشتی ڕیفراندۆم رێك دەخرێت

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان, لە ئێستادا كەمپین و سمینار وپانێلی پەیوەست بە ریفراندۆم ‌و هەولدان بۆ سەركەوتنی بەردەوامە, لەم چوارچێوەیە ژمارەیەك ڕێكخراو و گرووپی خۆبەخش لە شاری سلێمانی، كەمپینی گەڕۆك بۆ پاڵپشتی لە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ساز دەكەن.
لاڤین بەھائەدین، بەرپرسی ڕێكخراوی یادگە ڕاگەیاندووە، وەك ڕێكخراوی یادگە ھەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ پشتگیریكردن لەپرسە نیشتمانیەكان.
لاڤین بەهائەدین هەروەها رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە هاوكاریی چەند رێكخراوێكی دیكە كەمپینی گەڕۆك لە سلێمانی رێك دەخەن و كەرنەڤاڵێكی فراوان بە ئاڵای كوردستانەوە ئامادە دەكەن و بەرەو شار و شارۆچكەكان دەڕۆن.
بەرپرسی ڕێكخراوی یادگە ئاماژەی بەوەش كرد، كە ئامانجی كەمپین و كەرنەڤاڵەكەیان ئاشناكردنی زیاتری هاووڵاتییانە بە پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەكان، چونكە پرسە نیشتمانییەكان پەیوەندییان بە هیچ حزبێكەوە نییە، بەڵكو پەیوەندییان بە چارەنووسی ھەموو گەلی كوردەوە ھەیە.

Back to top button