گەرمیان.. ڕیكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی پاڵپشتی خۆیان بۆ سەربەخۆیی كوردستان رادەگەیەنن

پشتگیری كردنی ریفراندۆم و سازدانی كەرنەڤاڵی پشتگیری و دیبەیت‌و سیمیناری پەیوەست بە رێگاكانی سەرخستنی سەربەخۆیی كوردستان لە ئێستادا لە زۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان دەبینرێت, لەم چوار چێوەیە ژمارەیەك لە چالاكوانانی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە گەرمیان لەسەر گۆڕ و مەزاری ئەنفالكراوان پشتگیری خۆیان بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان ڕادەگەیەنن.

دێكان حەسەن، چالاكوان لە بواری ئەنفال بۆ رایگەیاندووە: “سبەی دووشەممە(31-7-2017) لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەكان، چالاكوانانی زیاتر لە 10 رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی لەسەی گۆڕ و مەزاری ئەنفالكراوانی گەرمیان كۆدەبینەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئامانجیان لەو كۆبوونەوەیە ئەوەیە لەو یادەدا پشتیوانی خۆیان بۆ پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان رابگەیەنن و گوتیشی: “بەڵێن بە كەسوكاری ئەنفالكراوان دەدەین كە قوربانیدانی ئەوانمان بیر ناچێت و هەموومان پشتیوانی دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەبین”.

 

Back to top button