كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن لق ده‌كاته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ ئیدارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ریفراندۆم

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسیه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان چوار لقی خۆی له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ 25/9 بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.

(كاروان جه‌لال) به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه‌” ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەبارەی كردنەوەی چوار ئۆفیسی كۆمیسیۆن لە شاری كەركووك، نەینەوا، سەڵاحەددین و دیالە ده‌دات”

ناوبرو ئه‌وه‌شی گوتوه‌”كه‌ به‌پێی بریاری كۆمسیۆن، له‌ چوار پارێزگادا چوار لقی كۆمسیۆنی ده‌بێته‌وه‌، ئاماده‌ كاری ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بۆ لقه‌كانیش كه‌ ده‌كرینه‌وه‌ کارمەند بەپێی پێویستی و ڕاپەڕاندنی کارەکان دادەنرێن و دوای ئەوەش ڕاستەوخۆ ئۆفیسەکان دەست بەکار دەبن بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ ڕیفراندۆم کە بڕیارە له‌ 25ی 9ی ئه‌مساڵ ئەنجام بدرێت.

 

Back to top button