فه‌لاح مسته‌فا: هیچ هه‌لێك نه‌ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق پێكه‌وه‌ بژین

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايده‌گه‌ێنێت” هیچ هۆكارێك نه‌ماوه‌ بۆ درێژه دان به‌ مانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ عێراق.

(فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا، کە لە ورکشۆپی چەمکی توندوتیژی سێکسی لەکاتی ململانێکاندا پێشکەشیکرد له‌شاری هه‌ولێر رایگەیاند” له‌ ئێستادا هیچ دەرفەتێک نەماوە، کە بەهۆیەوە بتوانین درێژە بە مانەوەمان لەگەڵ عێراق بدەین، بەغدا هەرێمی کوردستانی وەك هاوبەشێکی سەرەکی لە حوكمڕانیدا نەبینوە.

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌وه‌شی گوت” داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌كه‌ین، كه‌ پاڵپشتی ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان بکەن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیدی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ عێراق پێكه‌وه‌ ناژین.

 

Back to top button