بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە،سه‌باره‌ت به‌ ئۆتۆمبێلی كرێ و بارهه‌ڵگر

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە، کە وێنەیەکی بۆ (خواكوڕك) نێردراوە و تێدا ھاتووە”لەبەر نزیک بوونەوەی گواستنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر بۆ باڵەخانەی تازە، لەسەر رێگای بەحرکە داوا لەو ھاووڵاتییانە دەکەین کە ئۆتۆمبێلی جۆرەکانی (کری وبارھەلگر)یان کریوە بەتابلۆی (ژمارە کاتی) سەردانمان بکەن”.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌شی ئه‌وه‌ی باسكردووه‌”ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ماوەیەکی کەمیان ماوە بۆ تۆمارکردن، سەردانی ھۆبەکانی بارھەڵگر و کری بکەن، بۆ تۆمارکردنیان بەزووترین کات، چونکە ئەم دوو ھۆبەیە بە لە ھۆبە و بەشەکانی دیکە دەگوازرینەوە، لەکاتی گواستنەوەش ئیش و کارەکان بۆچەند رۆژیک دەوەستێت، کە ئەمەش دەبێتە کیشە بۆیان لەکاتی تێپەڕبوونی ماوەی دوو مانگەکەی کە بۆ تۆمارکردنی ژمارەکاتی دانراوە”.

 

Back to top button