سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای پارتی: له‌م چه‌ند رۆژه‌ گۆران وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه‌ پێكه‌وه‌ كۆده‌بینه‌وه‌

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یموكراتی كوردستان باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و گۆران ده‌كات و ده‌ڵێت” ئێمه‌ چاوه‌ڕێی گۆرانین بۆ كۆوبونه‌وه‌ پێم وایه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ گۆڕان وه‌ڵامی فه‌رمی پارتی ده‌داته‌وه‌ بۆ دانیشتن و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوانمان.

(هۆشیار زێباری) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزێۆنی رایده‌گه‌ێنێت” لەم رۆژانەدا گۆڕان وەڵامی داواکەی پارتی دەداتەوە،ئیمه‌ وه‌كو پارتی لەگەڵ هەڵبژاردنی رێکخەری گشتیی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن (مەسعود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گۆڕان کردووە و پارتی راستەوخۆ لەگەڵ گۆڕان گفتوگۆی كردووه‌ به‌رده‌وامین له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان.

زێباری باسی له‌وه‌شكرد”كه‌ ئەگەر بزووتنەوەی گۆڕانیش ئامادە نەبێت، لەگەڵ یەکێتی قسەمان کردووە و پەرلەمان کارا دەکەینەوە، چونكه‌ ئێمه‌ زۆر هه‌وڵمانداوه‌ نه‌رمی زۆریشمان نواندووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

Back to top button