لایی گۆڕان پۆستی یوسف مەحمەد لەمافی 40 ملیۆن كورد گەورەترە

خواكوڕك

ساڵێك بەسەر 19ی ئاب تێپەر دەبێت، لەم رۆژەدا پرۆژەی یاسای هەمووار كردنەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان شكەستی خوارد، پارتی دەلێت، لەم رۆژەدا سازان و تەوافقی سیاسی لەنێوان هێزە و لایانەكانی باشوری كوردستان شكا و متمانە لەنێوان لایانە سیاسیەكاندا نەما،
 
هەر لەسەر ئەو پرسە ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، دەلێت دەكرا لە 23ی حوزەیران بەچەند رۆژێك كێشەكان لەرێگای سازان و تەوافقی سیاسی چارەسەر بكرا بایە، بەڵام گۆڕان هەڵەیەكی مێژووی ئەنجامداو ویستی پارتی پەراوێز بخات و مەبدەئی سازان و تەوافق كە حكومەت و پەرلەمانی لەسەر بنیات نرابوو شكاند و بێ متمانەیەكی زۆری خستە نێوان هێزو لایانە سیاسیەكان.
 
لەبەرامبەردا برزۆ مەجید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان دەلێت پارتی دەیویست بێ هیچ پێدانی دەسكەوت بەڵایانەكان، لەبەرامبەر ئەو درێژكردنەوەی وادەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، هەموو لایانەكان ئەوە بۆ پارتی درێژ بكەنەوە،
 
لە ئێستادا هەموو لایانگر و ئەندام و سەركردەكانی گۆڕان تا ئاستی رێكخەری گشتی گۆڕان، كە بابەت دێتە سەر پرسە چارەنووسسازەكانی كورد وەك “دەوڵەت” یوسف محمەد دەكەنە بەهانەی دژایەتی ئەو دەوڵەتە، بەڵام ئەندام پەرلەمانی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان گۆڕان ئازاد دەلێت ئەگەر پارتی رێگاش بدات د.یوسف و تیمی حكومەتی گۆڕان بگەرێنەوە ناو حكومەت و پەرلەمان ئەوا كێشەكان چارەسەر نابن، پێشتر یوسف محمەد لە بەرنامەیەك رایگەیاندبوو، كە من بەم شێوەیە ناگەرێمەوە پەرلەمان،
 
 
لەبەرامبەردا بۆچوونێك لەناو پارتی دا هەیە كە ئەگەر رێگاش بدرێت رێكەوتنی گۆڕان و پارتی لەپێكهێنانی كابینەی 8می حكومەت بەردەوام بێت، د.یوسف و تیمی حكومەت بگەرێنرێتەوە ناو حكومەت و پەرلەمان، گۆڕان ئەوە ناكات و ناگەرێتەوە ناو حكومەت، بۆیە وا باشترە ئەوە بۆ خەڵك ئاشكرا بكرێت كە گۆڕان نەدەگەرێتەوە، نە ئامادەشە قەیرانە سیاسیەكان چارەسەر بكات، چونكە لەبنەرەتدا كێشەی گۆڕان گەرانەوەی یوسف نیە، گەرانەوەی كوردە بۆ بەغدا و تەسلیم بوونەوی بە حكومەت و دەسەڵاتداری شیعە لە عێراق، ئەمەش لەماوەی رابردوو بەئاشكرا بەسیمای سیاسی ئەو حزبە دیار بووە.
 
هەر لەسەر ئەو پرسە ئەمرۆ سەنتەری ئاشتی و ئاسایشی مرۆیی CPHS لە زانکۆی ئەمریکی لە کوردستان، راپڕسیەكی لەسەر راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان ئەنجامداوە لەهەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش ئەو راپرسیە كراوە، بەگوێرەی داتای ئەو راپرسیە، رای 4200 کەس وەرگیراوە کە 1526 کەس لە هەولێر ، 1422 کەس لە سلێمانی ، 1111 کەس لە دهۆک و 141 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە بەشدارییان لە راپرسییەکەدا کردووە.
 
بەپێی راپرسییەکە 86.9%-ی خەڵکی هەولێر دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ سەربەخۆیی، لە دهۆک 97.5% دەنگیان بە بەڵێ داوە، لە هەڵەبجە 82.9% دەنگیان بە بەڵێ داوە و لە سلێمانی کە کەمترین بووە 67%-ی دەنگدەران دەنگیان داوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
 
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە لەو راپرسیەدا ئاماژەی دژایەتی دەوڵەتی كوردستان و مافی گەلی كوردستان، لەسەروی %25 بووە، لە هەموو پارێزگاكان، ئەمەش بەروونی دیارە كە ئەو كەمینەیە دەنگی بەشێك لە باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی و گۆڕان بووە،
 
چاودێرانی سیاسی دەلێن ئەگەر بمانەوێت راستی ئەو قسانەی بسەلمێنین، بەشی زۆری پێكهاتەی جەماوەری گۆڕان و باڵی دەسترۆیشتووی یەكێتی لەدژایەتی دەوڵەت و مافی بریار دانی كورد دەست نیشان بكەین، ئەوە تووشی هیچ حاڵەتێكی قورس نابین و دەتوانین هەر لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك، ئەو دەنگە دژ بەرانەی كورد و كوردستان بۆ دەوڵەت بەدەست بهێنین،
 
هەروەها چاودێرانی سیاسی دەلێن، گۆڕان مافی 40 ملیۆن كوردی بە ئاشكرا و بێ شاردنەوە بەقوربانی پۆستی یوسف محمەد و بەرژەوەندیەكانی حزبی خۆی كردووە، بەتەواوی دەتوانی ئەوە بە كۆمەڵێك لێدوانی رێكخەرەكەیان و بەرپرسانی حزبەكەیان تا ئاستی لایانگرانیان بەدەست بهێنیت وەك بەڵگە، كە ئەو حزبە دژی سەربەخۆی كورد و كوردستانە.
 
هەرلەسەر دژایەتی خواستی دەوڵەتی و ئازادی كورد و سەربەخۆی چاودێرانی سیاسی پێشیان وایە هەموو پرسە نەتەوەی و نیشتمانیەكان، لەلایان گۆڕانەوە بە پرسی هەڵەی تەرجەمە كراوە، نموونەش راپەرین، كە نەوشێروان مستەفا رۆلیشی تێدا هەبووە، بەڵام لەلایان گۆڕانەوە ئەو رۆژە بە رۆژێكی رەش وێنا كراوە، واش لە هەوادارانی كراوە كە بە رەش ببینین.
 
Back to top button