هه‌شت ته‌نكه‌ری تری به‌نزینی خراپ كه له ئێران هاورده‌ی سلێمانی كرابوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه له سنوری پارێزگای سلێمانی دا هه‌یه بۆ هێنانی به‌نزینی خراپ بۆ نێو شاره‌كه و ساغكردنه‌وه‌ی له قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ر به پاریزگای سلێمانی، دوێنێ شه‌و له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، پاش پشكنین 8 ته‌نكه‌ری به‌نزین، كه زانرا خراپه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و بڕیاره له‌م چه‌ند رۆژه ره‌وانه‌ی ئێران بكرێته‌وه.
(د.غالب محەمەد) سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، به باسی گوتوه” پاش هێنانی 8 ته‌نكه‌ری به‌نزینی خراپ له رێگای مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، دوێنێ یه‌ك شه‌ممه، توانرا ده‌ستبگیریت به‌سه‌ر هه‌ر 8 ته‌نكه‌ره‌كه، كه له لایه‌ن كۆمپانیاییه‌كی نیوخۆی كوردستان هێنرابوو بۆ ئه‌وه‌ی ساغ بكرێته‌وه له پاریزگای سلێمانی، له ئێستاشدا لیكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكردووه و ده‌ست گیراوه به‌سه‌ر ئه‌و بڕه به‌نزینه‌و له مخاوه‌یه‌كی كورتدا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ئێران.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نوومه‌نی پاریزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه”پاش ئه‌وه‌ی دەركەوت كە بەنزینەكە (RVP) بەرز بوو، ئەمەش وای كرد كوالێتیەكەی زۆر خراپ بێت، بۆیە بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ ئێران دراوە،و لەم هەفتەیەدا و بە زووترین كات ئەو تەنكەرانە رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گومركی باشماخ دەكرێن تاكوو كاری گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی ئێران بۆ بكەن، كە بە ترانزیت هاتووە.