نیمار ماڵئاوای له‌ میسی كرد و به‌رشه‌لۆنه‌ جێده‌هێڵێت

رۆیشتنی نیمار له‌ ئێستایه‌ ته‌نها له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه‌ و له‌دواین زانیاری له‌ سه‌ر رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ش، به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان، نیمار ماڵئاوای له‌ میسی كردوه‌ پێی راگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ بارسا ده‌ڕوات.

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەکەی و پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان، سەرچاوەیەکی رۆژنامه‌وانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه‌”  مێسی و نەیمار ماڵئاواییان لە یەکدی کردووە، رۆژنامەی دەیلی (ئێکسپرێسی بەریتانی) بڵاوبكردۆته‌وه‌” كه‌ لیۆنێل مێسی، لە ئەمریکا ماڵئاوایی لە نەیمار کردووە، دوای ئەوەی یاریزانە بەرازیلییەکە بڕیارییدا بچێتە یانەی پاریس سانجێرمان. رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، نەیمار بە مێسیی گوتووە، بڕیارییداوە لە یانەکەی بڕوات و بە گرێبەستەکەی پاریس سانجێرمان رازیبووە، ماڵئاوایشی لە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە کردووە و مێسیش هیوای سەرکەوتنی لە ئەزموونە نوێیەکەیدا لە خولی فەرەنسا بۆ نەیمار خواستووە.

(دەیلی ئێکسپرێسی به‌ریتانی) ئه‌وه‌شی باسكردوه‌” كه‌ نەیمار سوپاسی مێسیی کردووە بۆ ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا لە کامپ نۆو پێکەوە پێشکەشیانکردووە و سوپاسی رۆڵی ئەو یاریزانەش دەکات لە پێشه‌وه‌ چوونی ئاستی یاریزانەکە لە کاروانی وەرزشییدا. شەوی رابردوو نەیمار و باوکی بەرەو قەتەر بەڕێککەوتوونبه‌ پێی زانیاری رۆژنامه‌كانیش بێت” یاریزانەکە لە قەتەر پشکنینی پزیشکی بۆ پاریس سانجێرمان ئەنجامدەدات و بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان دەکات و مووچەکەشی 30 ملیۆن یۆرۆیە

Back to top button