ئه‌نه‌كه‌سه بۆ ئیئتلافی نیشتیمانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا به‌هیچ شیوه‌یه‌ك قبوڵ ناكه‌ین به په‌یه‌ده بوترێت تیرۆریست
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/07/3-21.jpg)
پاش ئه‌وه‌ی ئیئتلافی نیشتیمانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورد لو سوریا (په‌یه‌ده) رایگه‌یاند” كه په‌یه‌ده و دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به په‌یه‌ده رێكخراوی تیرۆریستین و لای ئێمه وا ناسراون.
پاش ئه‌وه‌ی ئیتیلافی نیشتیمانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا رایگه‌یاندـ كه هیزه‌كانی په‌یده و ئه‌وانه‌شی سه‌ر به په‌یده‌ن تیرۆریستن، له به‌رامبه‌ردا نوێنه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا ئه‌نه‌كه‌سه له‌ناو ئیئتیلافه‌كه‌دا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و به‌یاننامه‌یه ده‌ربڕی و جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌وان رازی نابن په‌یه‌ده وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسێنن، دا‌واشیان له سه‌ركردایه‌تی ئیئتیلافه‌كه كرد، هه‌ڵوێستی خۆی روون بكاته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌یی ئه‌نه‌كه‌سه، له كاتێكدایه كه سه‌رانی په‌یه‌ده دایم له هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی سه‌ركرده و ئه‌ندام دۆست و لاینگرانی ئه‌نه‌كه‌سه بوون له رۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌نه‌كه‌سه كوردایه‌تی خۆی سه‌لماند و ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه سه‌ره‌رای ناكۆكیه‌كانمان، ئێمه په‌یه‌ده به تیرۆریست نازانین و قبوڵیشی ناكه‌ین پێیان بوترێت تیرۆریست.