محەمەد تۆفیق ڕەحیم : پەڕلەمانیش کارابکرێتەوە بەشداری کۆمیتەی ڕیفراندۆم ناکەین

 
” محەمەد تۆفیق ڕەحیم ” ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند ” بزوتنەوەی گۆڕان داوای ئاساییکردنەوەی پەڕلەمان دەکات نەک کاراکردنەوەی پەڕلەمان ، ئاساییکردنەوە بەو مانایەی دۆخەکە بگەڕێتەوە بۆ پێش ۱۹ی۸ی۲۰۱٥ واتەلەوکاتەدا چۆن کار لەسەر هەموارکردنەوەی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرا ، پێویستە وەهای لێ بێتەوەو هیچ مەرجێکیش لای ئێمە قبوڵ نییە “.
 
هەروەها ئەو ئەندامەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاند ” لەئەگەری ئاساییکردنەوەی پەڕلەماندا بزوتنەوەی گۆڕان دەستبەرداری هیچ یەکێک لەو داوایانە نابێت کە پێشتر هەیبوون ،چونکە ئەوانە داوای ڕەوان و پێویستە پەڕلەمان ئیشەکانی خۆی بکات ، بەبێ ئەوەی لە دەرەوەی پەڕلەمان دەست وەربدرێتە کاروباری پەڕلەمان “.
 
سەبارەت بە بەشداری و نوێنەری گۆڕان بۆ کۆمیتەی ڕیفراندۆم ” محەمەد تۆفیق ڕەحیم “ئه‌وه‌شی به‌ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا راگه‌یاندوو، ئێمە هیچ کات نوێنەری خۆمان نانێرین بۆ کۆمیتەی سەرپەرشیکردنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ، چونکە پێمان وایە سەرپەرشتیکردنی پرسێکی لەو شێوەیە کاری پەڕلەمانە ، نەک حزب و لیژنە “.
Back to top button