هاوڵاتیەکی کەنەدی ۲٥ ژنی هێناوەو ۱٤٥ منداڵی هەیە
دادگایەکی کەنەدی سزای هاوڵاتیەکی وڵاتەکەی دا دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە (۲٥) جار هاوسەرگیری ئەنجام داوەوخاوەنی (۱٤٥) منداڵە .
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە ئەو کەسە ناوی (ونستون بلاکمور ) و تەمەنی (٦۰) ساڵەو لەماوەی (۲۷ ) ساڵدا (۲٥) جار هاوسەرگیری ئەنجام داوە ، یەکەم هاوسەرگیریشی ساڵی (۱۹۹۰) ئەنجام داوە .
(بلاکمور) لەدادگا گوتوویەتی ” من باوەڕم بە ئایین هەیە ، بۆیە ویستوومە بەشێوەیەکی شیاو لەئافرەتان نزیک ببمەوە و باشترین بژاردەیشە “.
بەڵام دادگای کەنەدی ووتەکانی (بلاکمور) ی ڕەتکردووەتەوە و بەتاوانی فرەژنی سزایان داوە .