چۆنیه‌تی فرۆشتنی كاره‌با به دوو پارێزگا عێراق له‌لایان كۆمپانیایه‌كی كوردستان
پاش ئه‌وه‌ی به‌یان سامی عه‌بدولرحمان، له كۆنفراسی ( كوردستان هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكایه) له كۆنگرێسی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له هه‌رێمی كوردستان كاره‌با به حكومكه‌تی عێراق ده‌فرۆشێت، جارێكی تر هه‌ندێك میدیا به مه‌به‌ستی سیاسی و بابه‌ته‌كه‌یان بۆ خه‌ڵك شی كرده‌وه، به‌ڵام گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، عاسم جیهاد له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئاشکرای کردوە وەزارەتەكەیان دوو گرێبەستی لەگه‌ڵ كۆمپانیای كار واژۆ كردوە بۆ دابینكردنی 700 مێگاوات كارەبا بۆ هەردوو پارێزگای موسڵ و سەڵاحەدین”.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی، کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لە کوردستان بڕێک کارەبا بۆ موسڵ و سەڵاحەدین دابین دەکات، لەبەرامبەری 40 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە”.
گرێبەستەكە لە نێوان وەزارەتی كارەبای عێراق و كۆمپانیای (كار)ی تایبەت بە بەرهەمهێنانی وزە ئەنجام دراوە و لەبەرامبەر بەوە عێراق لەو دوو پارێزگایەوە رۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت دەدات بەو کۆمپانیایە.