رێكخه‌ری نوێی گۆڕان:كارده‌كه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی گۆڕان له په‌یامێكی سوپاسنامه‌ی دا، رایگه‌یاند ” به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پره‌نسیپەکانی بزووتنه‌وه‌کە، كاریش ده‌كەن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان”.
له په‌یامێكی سوپاسنامه‌ی دا رێكخه‌ری نوێی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی شەش رۆژ دوای هەڵبژاردنی وەک رێكخه‌ری گشتیی سوپاسنامەیەکی ئاراستەی ئەو کەس و لایەنانە کرد کە پیرۆزباییان لە رێکخەری گشتیی و خانەی راپەڕاندن کردووە. دەڵێت “له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم له خانه‌ی راپه‌ڕاندن، پڕ به‌دڵ سوپاسی هه‌موو ئه‌و حیزب و كه‌سایه‌تیی و لایه‌نه سیاسییانه ده‌كه‌ین، كه به‌ته‌له‌فۆن، نامه، یاخود به‌سه‌ردانیكردن، پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان لێكردووین”.
له په‌یامه‌كه‌ی دا رێكخه‌ری گشتی گۆڕان ده‌شلێـ “هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه و خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپ و ئامانجانه‌ی، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی پێناسراوه و كار ده‌كه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌دیهێنانی ئامانجه نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان”.
رۆژی 25-7-2017 جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، شەش ئەندامی خانەی راپەڕاندنی هەڵبژارد، لەنێویاندا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە.
ئەو پرۆسەیە دوای ئەوە هات، لە رۆژی 19-5-2017 نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و دواتر لە گردی زەرگەتە بەخاکسپێردرا.