كۆمەڵگەی ئێران بەهۆی رژێمی ئێران لەبەردەم مەترسیەكی گەورە دایە

خواكوڕك
 
رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ساڵی 1977دا رۆژی ده‌ی ئۆکتۆبه‌ر وه‌ک رۆژی جیهانی دژی «ئێعدام» دیاریکرد تا ئێستا 139 وڵاتی جیهان به‌ کرده‌وه‌ولە پراکتیکدا بە یاسا ئیعدامیان هه‌ڵگرتوه‌، ته‌نیا ژماره‌یه‌کی که‌م له‌سەر ئاستی جیهان 58 وڵات ماون سزای ئێعدامیان هەڵنەگرتووەو به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
 
له‌م نێوه‌دا ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی دوای چین رێکۆردی ئێعدامی جیهانی تۆمارکردووەو ، لەکۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدام وه‌ک ئامرازێک بۆ ترساندن و تۆقاندنی کۆمەڵگای ئێرانی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ ، له‌ پێکهاته‌ی کۆماری ئیسلامی دا حوکمی ئێعدام له‌ دادگایە‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌ و زیاتر له‌ سه‌ر بنه‌مای «دان پێدانانێ» ده‌رده‌کرێن که‌ به‌ زۆربه‌ی ئه‌شکه‌نجه دانیان پیداناوەو‌ وه‌رده‌گیراوە.
 
بڵاڤۆكی‌ “مێهری‌ نوێ‌” سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ بێزیستی‌ ئێران له‌ ژماره‌ 5ی‌ دا كۆمه‌ڵێک‌ ئامارو زانیاری‌ سەرەنجڕاکێشی بڵاو كردۆته‌وه‌.
 
‌زیاتر له‌ 4 میلیۆن كه‌س له‌ ئێران‌دا ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كار دێنن،‌ ئاماری‌ ته‌ڵاق 30% له‌ چاو ساڵی‌ رابردوو زیادی‌ كردووە‌، هه‌ر به‌ پێی‌ ئه‌و راپۆرته‌ ته‌مه‌نی‌ له‌شفرۆشی‌ بۆ خوار 16 ساڵ دابه‌زیوه‌و ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ ئه‌و ژنانه‌ نه‌خوێنده‌وار نین و خاوه‌ن مێردو منداڵن.
 
زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و راپۆرته‌ ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ئێران حه‌وته‌مین وڵات له‌ ئاستی‌ دنیادایه‌ كه‌ زۆرترین كه‌رسته‌ی‌ ئارایش و ئیکسسوارات جوانکاری بۆ دێت، له‌ رووی‌ به‌كار هێنانی‌ مه‌وادی‌ ئارایشییه‌وه‌ دوای‌ عه‌ڕه‌بستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ نێوه‌ڕاست¬دا له‌ پله‌ی‌ دووهه‌م دایه‌.
 
ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتانی‌ گه‌شه‌سه‌ندوودا ژنانی‌ سه‌روو 40 ساڵ روو له‌ ئارایش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ ئێران¬دا گرووپی‌ ته‌مه‌نیی‌ خوار 24 ساڵ گه‌وره‌ترین گرووپی‌ به‌كار هێنانی‌ مه‌وادی‌ ئارایشین كه‌ هۆكاری‌ ئه‌وه‌ نه‌ك بۆ جوانی‌ ناسی‌، به‌ڵكوو بۆ ده‌رونناسیی‌ ئه‌وان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
 
به‌ پێی‌ راپۆرتی‌ سازمانی‌ میللی‌ لاوانی‌ پارێزگای‌ تاران له‌ ماوه‌ی‌ 6 مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵدا ئاماری‌ هاوسەرگیری 6% له‌ چاو ساڵی‌ رابردوو دابه‌زیوه‌و له‌ به‌رامبه‌ردا ئاماری‌ جیابوونەوە ( تەڵاق) لە 21% زیادی‌ كردووە .
 
هەڵبەت كێشه‌و بابه‌ته‌ سیاسی‌یه‌كان ‌، سێبه‌ریان خستۆته‌ سه‌ر كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌ دیارده‌و خه‌سارەتە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام پشتگوێ‌ خراون.
Back to top button