نازم دەباغ: گوشارە ناوچەییەكان هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم پاشگەز ناكەنەوە

 

پرسی سازدانی ریفراندۆم لە وادەی دیاركراوی خۆی و هەولی وڵاتانی ناوچەكە بە تایبەت ئێران عێراق بۆ سازدانی ریفراندۆم لە ئێستادا قسەی زۆری لە بارەوە دەكرێت, نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، وێڕای جەختكردنەوە لە بەرێوەچوونی پرسی ڕیفراندۆمی كوردستان لە كاتی خۆیدا، گوتی گوشارە هەرێمییەكان نابنە هۆی پاشگەزبوونەوەی هەرێمی كوردستان لە پرسی ڕیفراندۆم.
نازم دەباغ، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ پێگەی هەواڵی زانكۆی ئازادی ئیسلامی (ئانا) ئاماژەی بە سەردانی ئەمدواییانەی شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئێران و گفوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران كردووە و ئەو دیدارانەی بە گرنگ لەقەڵەم داوە.
نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران، لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێت: “شاندی هەرێمی كوردستان پەیامی ئێرانی وەرگرتووە و ئێستا ئەم پەیامە لەلای سەركردایەتیی سیاسیی كورد لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكرێت”.
ئاماژەی بەوەش داوە: “گوشار و زەختە ناوچەییەكان ناتوانن سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان لە ئامانجی خۆیان كە هەمان بەڕێوەبەردنی ڕیفراندۆمە لە كاتی خۆیدا، پاشگەز بكەنەوە و گوتیشی هەموو پەیامە ناوچەییەكانمان پێ دەگەن و لە ئەنجامدا مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم لەبارەی بەڕێوەچوون و نەچوونی ڕێفراندۆم بڕیاری كۆتایی دەدەن”.
نازم دەباغ لە كۆتاییدا جەختی لەوەش كردووەتەوە كە ئێستا ڕوانگەی ڕێبەرایەتیی سیاسیی كورد و لایەنە بڕیاردەرەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوە دان ڕیفراندۆم لە كات و ساتی دیاریكرادا بەڕێوە بچێت”.

Back to top button