سوپاسالاری پێشووی ئیتاڵیا پشتگیری كوردستان دەكات

پشتگیری سەربەخۆی كوردستان تادێت پشتگیری زیاد دەبێت بەتایبەت دوای ئەوەی كە هەرێمی كوردستان بڕیاری سازدانی ریفراندۆمی لە 25ی ئەیلوڵ دا, دواهەمینینان هەڵوێستی سوپاسالاری پێشووی ئیتاڵیا بوو كە پشتگیری خۆی بۆ مافی گەلی كورد نیشان دەدات و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە پاراستنی گەلەكەیدا بەرز دەنرخێنێ.

ژەنەرال رۆبێرتۆ بێرنەردینی كە تاكو ساڵی ٢٠١٤ سوپاسالاری سوپای ئیتاڵیا بووە، لە كۆمێنتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكدا نووسیویەتی “گەلی كورد ئازار و مەینەتییەكی زۆری بەدەست ئاڵۆزییەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە چێشتووە و ئێستە كاتی هاتووە چارەسەرێكی گۆنجاوی بۆ بدۆزرێتەوە”.
بێرنەردینی هەروەها ستایشی كوردستان دەكات بۆ ئەو ڕۆڵە كاریگەرەی لە وەستانەوەی دژ بە تیرۆریزم و هزری توندڕەوی گێڕاویەتی و نووسیویەتی “هێزی پێشمەرگە وەك هێزێكی كاریگەر بووەتە هۆی شكستپێهێنانی داعش”.

Back to top button