هۆشیار عه‌بدولڵا: ریفراندۆم مه‌ترسیه له‌سه‌ر پهكپارچهی خاكی عێراق
ئه‌ندام په‌ره‌مانی عێراقی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان هۆشیار عه‌بدولڵا له‌دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو ده‌لێـ” ریفراندۆم نه‌ك مه‌ترسیه به‌ڵكو مه‌ترسیداره له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و ده‌لێت ئێمه تاوه‌كو ئێستا له‌ناو عێراق‌داین، پێویست ناكات كه‌س به عێراقچیه‌تی تاوانبارمان بكات”.
هۆشیار عه‌بدولڵا هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌وه‌ی پارتی هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ده‌وڵه‌تێكی جیاوازه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتی بوون، دیموكراسی، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێمه داوای ده‌كه‌ین جیاوازه و ده‌مانه‌وێت له‌ناو ئه‌و عێراقه‌دا كاری بۆ بكه‌ین، دروستی بكه‌ین”.
هه‌روه‌ها هۆشیار عه‌بدولڵا گوتیشی، ئه‌وه‌ی به‌ڵای ئێمه‌وه روونه ریفراندۆم مه‌ترسیداره له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق” چاودێرێكی سیاسیش له‌باره‌ی قسه‌كانی هۆشیار عه‌بدولڵا ده‌لێت ئه‌وه‌ی هۆشیار گوتی له‌م به‌رنامه‌یه، هه‌موو قسه‌كانی پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی پێشووتری بوو، جارێك گوتی بارزانی بۆ مزایه‌ده و بۆ كارتی فشار له‌سه‌ر به‌غدا بۆ وه‌رگرتنی پۆست، ریفراندۆم ده‌كات، جارێكیش گوتی بارزانی ئیماراتێكی بنه‌ماڵه‌ی دروست ده‌كات، دیاره هه‌ركه‌سێك زمانی كوردی بزانێت ده‌زانێت ئه‌و دوو رسته‌یه دژی یه‌كه و ده‌شلێت لهشوێنكدا هۆشیار عه‌بدولڵا ده‌لێـ” ده‌وڵه‌تی بارزانی جیاوازه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ئێمه‌ش داوای ده‌كه‌ین جیاوازه، دیاره ئه‌مه هه‌ر زۆر پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی خۆیه‌تی، كه پێشتر له‌سه‌ر ریفراندۆم كرد، ده‌لێت هۆشیار عه‌بدولڵا ده‌لێت ده‌وڵه‌تێك دروست ده‌كه‌ین، كه تێیدا دیموكراسی و هاوڵاتی بوون ته‌واو بووبێت، ئاخر وه‌ڵا ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئهلف و بێی سیاسه‌ت و پرۆسه‌ی دیموكراسی تێبگات، ئه‌م قسه‌یه ناكات چونكه پرۆسه‌ی دیموكراسی، قۆناغ نیه، به‌ڵكو رووبارێكه به‌رده‌وام ده‌بێت شه‌پۆڵ بدات، واتا دیموكراسی پرۆسه‌یه نه‌ك قۆناغێك بۆیه هۆشیار لێره‌شدا ده‌ری خست خوێنده‌وارێكی باشه”.