پەرلەمانتارانی دانیمارك, پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان دەكەین

لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی سازدانی ریفراندۆم, پانتایی پشتگیریەكانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە سەر ئاستی ناوخۆودەرەوەی هەرێمی كوردستان فراوانتر دەبن, لە دواهەمین هەڵوێستیدا ئەندامێكی پەرلەمانی دانیمارك رایگەیاند كە پشتگیری سەربەخۆی كوردستان دەكات.

لاسلان راسموسان, ئەندامی پەرلەمانی دانیمارك لە بارەی ریفراندۆمی كوردستان گوتی:” پشتگیری سازدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دەكەین, چونكە پرۆسەیەكی دیموكراسیانەیە, وە ئەم هەنگاوە سەركەوتنە بۆ دیموكراسیەتی گەڵی كورد, بۆیە پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا پشتگیری ئەو هەنگاوەی كورد بكات.

لاسلان گوتیشی:” رێگری كردن لە سازدانی ریفراندۆم رێگایەكە پێچەوانەی دیموكراسی بۆیە دوپاتی دەكەمەوە كە مومارەسەكردنی ریفراندۆم وەك مافێكی مرۆڤ مافی میلەتی كوردە.
شایەنی گوتنە, لەسەر هەمان پرس سیاسەتوانانی دانیمارك پاڵپشتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانیان كردووە.

 

Back to top button