رۆناڵدۆ هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌م و چاوه‌ڕێی دادپه‌روه‌ردی ده‌كه‌م
یاریزانی به‌ناوبانگی جیهانی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له به‌یانێكى فه‌رمیدا باس له كێشه‌ى نه‌دانى باج و ئاماده بوونى له‌به‌رده‌م دادگا ده‌كات له مه‌دریدى پایته‌ختى ئیسپانیا.
رۆناڵدۆ له‌و بهیانهیدا كه رۆژنامه‌ى ئاسی نزیك له یانه‌ی شاهانه بڵاوى كردۆته‌وه رایگه‌یاندوه”هیچ مه‌به‌ستێكم نه‌بوه خۆم له باج بدزمه‌وه ، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى باج باش ده‌زانم ورده‌كارى تایبه‌ته به‌داهاتى سالاَنه ، سه‌رجه‌م وردهكاریهكانم پێشكه‌ش كردوه، من به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ راوێژكاره تایبهتیهكانم قسه‌م كردووه، كاتێك گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ئیمزا كرد، نهم زانى هیچ ده‌زگایه‌كى تایبه‌ت به‌مامه‌ڵه كردنى مافى وه‌به‌رهێنان هه‌بێت.
له كۆتایى به‌یانه‌كه‌دا هاتوه ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه داد پهرهورى رۆلى خۆى هه‌بێت، متمانه‌یه‌كى باشم هه‌یه له‌كۆتایدا بریاریهكه داد په‌روه‌رانه ده‌بێت.دواى ئه‌م به‌یانه بریارم داوه هیچ قسه‌یه‌ك له‌م باره‌یه‌وه نه‌كه‌م.